به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند، تیمه‌كانیان جادووگهرێكیان ده‌ستگیركرد كه بڕه پاره‌یه‌كی زۆری له‌و كه‌سانه وه‌رگرتبوو كه چووبوون بۆ لای و داوای نووشته‌یان لێ كردبوو.
هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند: له به‌رده‌وامی هه‌وڵ و كۆششی تیمه‌كانمان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕێگای نووشته و جادووه‌وه خه‌ڵكی فریو ده‌ده‌ن، توانیمان له گه‌ڕه‌كی سه‌رهه‌ڵدان جادووگه‌رێك ده‌ستگیر بكه‌ین كه پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه.
جادووگه‌ره‌كه له ڕێگه‌ی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردۆته‌وه، ده‌ڵێت: ماوه‌ی ساڵێكه ئه‌و كاره ده‌كه‌م و ڕۆژانه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر بۆ نووشته و جادوو په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كردم و منیش داوام لێ ده‌كردن بێن بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆم تا كاره‌كانیان بۆ ئه‌نجام بده‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.