دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25 ى 10 ى 2021 ، كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا به‌رێوه‌چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش چه‌ندین بریاری نوێ ده‌ركرا و بەپێی بڕیارەکانیش دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەت تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسین وەربگرن.
كه‌مێك پێش ئێستا د.جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: خوێندن له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت، گوتیشی به‌ستنی ماسك له‌ته‌واوی دام و ده‌زگاكاندا ده‌بێته ناچاری.
گوتیشی: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زۆر بەرزبووەتەوە و بریار و راسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش سه‌رجه‌میان په‌سه‌ند كراون.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاند ، له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا ئه‌م بڕیارانه ده‌ركراون:
1- پرۆسه‌ی خوێندن راناگیرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگاكان به مه‌رجی ماسك به‌ستن، كه ناچارییه و ده‌بێت هه‌مووان ده‌مامك به‌كاربهێنن.
2- تاكو 1 ی 1ی 2022 ده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت ڤاكسین وه‌ربگرن و كارتی ڤاكسینیان بۆ بكرێت و ناچارییه، هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێتبه‌ر.
3- قوتابییان له 18 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرن و ناچارییه.
4- - كارمه‌ندان و خاوه‌نكاران له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرن و ماسک ببەستن، بەڵام کاتەکە دیارینەکراوە.
5- مامۆستایان له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و قوتابیان، پێویسته تا 1ی 12ی 2021 ڤاكسین وه‌ربگرن.
6- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌نادرێت به گردبوونه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
7- دانانی پرسه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه هه‌بووه و دانانی پرسه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێ نادرێت.
8- -دایکان و باوکان دەتوانن تاوەکو 31-10-2021 بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.
9- -لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەبێت بەشداربووان کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت.
10- پێویستە مامۆستایانی ئایینی ھاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و رێنمایی تەندروستی.
11- پێویستە پۆلیسی ھاتووچۆ رێکارەکانی تایبەت بە شۆفێر و سەرنشینەکان جێبەجێ بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.