Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 18:51

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت: لیوا ھاوبەشەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەکار دەبن

کوردستان TV
100%


 نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایگەیاند، ھەموو رێکارەکانی دەستبەکاربوونی لیوا ھاوبەشەکان بۆ ناوچە کوردستانییەکان تەواو بوونە و تەنھا ھەندێک وردەکاریی ماوە. 

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت،نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: دوای دروستکردنی چوار ژووری ھاوبەش بۆ ناوچە کوردستانییەکان، بڕیار درا کە دوو لیوای ھاوبەشیش دروست بکرێن لە پێشمەرگە و سوپای عێراق و، سەرۆکوەزیرانیش فەرمانی دەستبەکاربوونی ئەو دوو لیوایەی دەرکردووە، کە بڕیار بوو پێش ھەڵبژاردن دەستبەکار بن، بەڵام بە ھۆی ھەڵبژاردنەوە دواخرا، چونکە لیواکان ئامادەن و بەسەر ناوچە کوردستانییەکاندا دابەش دەکرێن.

 گوتیشی: بڕیارە کۆبوونەوەیەک لە نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەدا بەڕێوە بچێت و ئەو وردەکاریانەی ماون، تەواو بکرێن و دەستبەکار بن، چونکە ئەو ھێزانە بۆ ئەو ناوچانە زۆر پێویستن و دەتوانن ئارامی بۆ ئەو ناوچانە بگێڕنەوە، لەبەر ئەوەی ھێزی نیزامین و دەتوانن ئەو ناوچانە بپارێزن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.