لەچوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕیوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) کارەبا بە بڕی (106) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەكە بریتیە لە رێكخستنەوەو هاوسەنگ كردنی فیدەرەكانی (10-12-13) وێستگەی چەمچەماڵ، رێكخستنەوەو هاوسەنگ كردنی فیدەری (1-2) وێستگەی چەمچەماڵ و فیدەری 14/ وێستگەی شۆرش/ وێستگەی چەمچەماڵ 11/33/132 شۆرش فیدەری 14، فیدەری 2.
پرۆژەكەش بەبڕی (106.853.000) سەدو شەش ملیۆن و هەشت سەدو پەنجاو سێ هەزار دینار جێبەجێدەكرێت و لەلایەن کۆمپانیای بڕێژ کارەکانی جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیارە لەماوەی 35 رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
بەبڕی زیاتر لە 106 ملیۆن دینار چەند فیدەرێکی کارەبا لە چەمچەماڵ ئەنجام دەدرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.