Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:10

وەزارەتی پێشمەرگە: لیوای 20ی پێشمەرگە دەچێتە ناوچە کوردستانییەکانی موسڵ و که‌رکوک و شوێنه‌کانی دیکه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەكی دیكەی سوپای عێراق تێكەڵ دەكرێن بۆ ئەوەی دوو لیوای ھاوبەشیان لێ دروستبكرێت، بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەكوردستانیەكان كە لە سنووری مووسڵ و كەركووك و مەخموور و خانەقین جێگیردەكرێن.

لە نووسراوێكیشدا كە واژووی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی لەسەرە، رەزامەندی داوە لەسەر گواستنەوەی لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری عێراق.

قارەمان شێخ كەمال، جێگری  سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆن، به‌ كوردستان24 ی راگه‌یاند، لە چوارچێوەی رێككەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ دروستكردنی دوو لیوای ھاوبەش وەزارەتی پێشمەرگە لیوای 20ی ھاوبەشی بۆ ئەم مەبەستە دیاریكردوە، بۆ ئەوەی ئەم دوو لیوا ھاوبەشە پێكبھێنرێت، دەبێت بچنە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق دواتر لەگەڵ لیوایەكی دیكەی وەزارەتی بەرگری دوو لیوای ھاوبەشیان لێدروست دەكرێت، لە سنوری كەركووك و دەشتی مووسڵ و مەخموور و خانەقین جێگیردەكرێن.

ده‌شڵێت: بۆ رێككەوتن لەسەر چۆنیەتی ئەرك و مووچە و دابەشكردنی ھەیكەلیەتیان لەم نزیكانە وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق كۆدەبنەوە و دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.