وەزارەتی کارەبا رایگهیاند: کە هەر سێ وێستگەی 29 مێگاواتی لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەگەڕ دەخرێنەوە.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای بەندێر کۆبووەوە کە بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر بەگەڕخستنی وێستگەی 29 مێگاواتی سلێمانی سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.
وهزارهت راشیدهگهێنێت:لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنان ئامادەبوون، بە تێر و تەسەلی باس لە چۆنییەتی بەگەڕخستنی وێستگەی 29 مێگاواتی لە سلێمانی کرا.
ههروهها راشیدهگهیهنن: کە وەزارەتی کارەبا هەموو دیراسە و وردەکارییەکانی بەگەڕخستنی هەر سێ وێستگەی 29 مێگاواتی لە هەولێر، سلێمانی و دهۆکی تەواوکردووە و لە قۆناغی خۆ ئامادەکردنی بەگەڕخستنەوەی وێستگەکانە.
ویستگەکانی 29 مێگاواتی لە ساڵی 2001، لە ڕێگەی کۆمپانیای مانی ئەڵمانییەوە دروستکراون و لە ساڵی 2015ەوە بە هۆی نەبوونی سووتەمەنی لەکار کەوتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.