وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت تا ئێستا هیچ کەسێک دوای وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەست نەداوە.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردن لە بەرنامەی میوانی دلێر سەبارەت بە کۆبوونەوەی بەیانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا قسەی کرد.
سامان بەرزنجی گوتی: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا 22%ـی هاووڵاتییان ژەمی یەکەمی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنایان وەرگرتووە، هەروەها 13% ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.
لەو بارەیەوە گوتیشی: لەو ڕێژەی هاووڵاتییان کە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنایان وەرگرتووە، هیچ هاووڵاتیێک دوای وەرگرتنی ڤاکسین بە کۆڕۆنا گیانی لەدەست نەداوە.
هەروەها گوتیشی: ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا دەرکەوتنی نیشانەکانی تووشبوون بە کۆڕۆنا لاواز دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.