Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:13

هۆکاری ڕانه‌گه‌یاندنی زانکۆلاین ئاشکرا کرا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له‌ پەرلەمانی کوردستان هۆکاری ڕانه‌گه‌یاندنی ئەنجامی وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگەکان (زانكۆلاین) ئاشكرا كرد.           

                                                                    
عەبدولسەلام دۆلەمەری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له‌ پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانمان لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە ناوەندی وەرگرتن ڕێککارەکانی وه‌رگرتنی قوتابیان (زانكۆلاین) کۆتاییان هاتووە، بەڵام گرفت هه‌یه‌ لەوانەی کە ڕاستەوخۆ مامەڵەی وەرگرتنیان پێشکەش کردووە.                                                                                                                                                                    
هەروەها ڕایگەیاند: بۆیە ئەمڕۆ ئەنجامەکانی زانکۆلاین ڕانەگەیەندرا و دواخرا تا خوێندنەوەیەکی باشتری بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی ھەڵەکانی ساڵی پار دووبارە نەبنەوە. 

                                                                                      
 سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان داوای له‌ قوتابیان كرد پشوو درێژبن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.