Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 13:21

ئه‌مشه‌و مۆڵه‌ته‌ 72 کاتژمێرییه‌که‌ی خۆپیشانده‌رانی عێراق کۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م ئه‌و مۆڵه‌ته‌ 72 كاتژمێرییه‌ی لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری خۆپیشانده‌رانی عێراق دابوویان سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان هه‌ڵبژاردن و دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌نجامه‌كان، كۆتایی دێت.

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ لایه‌نگرانی لایه‌نه‌ شكستخواردووه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌چه‌ند شارێكی عێراق به‌تایبه‌تیش له‌ به‌غدای پایته‌خت دژی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و شه‌وی ڕابردووش خۆپیشانده‌ران به‌ربه‌ستی یه‌كه‌می ناوچه‌ی سه‌وز كه‌ زۆرینه‌ی باره‌گا و داموده‌زگا حكوومییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تێدایه‌، بڕی و چوونه‌ ناوییه‌وه‌.

پێشبینیش ده‌كرێ ئه‌مشه‌و به‌غدای پایته‌خت به‌تایبه‌تیش‌ ناوچه‌ی سه‌وز كه‌شێكی نائارام به‌خۆیه‌وه‌ ببینێ به‌هۆی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌.  

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هێزێكی زۆری ئه‌منی و سه‌ربازی له‌ شاری به‌غدا و به‌تایبه‌تیش له‌ ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوه‌یان پێ كراوه‌ بۆ پاراستنی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و ڕوونه‌دانی بارگرژی له‌نێو خۆپیشاده‌راندا.  

لای خۆیه‌وه‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق ڕووده‌دات، ملاملانێی دیموكراتییه‌ و ڕێگا به‌هیچ وڵاتێكیش ناده‌ین ده‌ستوه‌ربداته‌ كاروباری ناوخۆی عێراق و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو: رێز لە سەروەریی سەرجەم وڵاتانی دراوسێ دەگرین و دەستوەرنادەینە کاروباری وڵاتانی دراوسێ و دەمانەوێت لەچوارچێوەی بەرژەوەندیی ھاوبەش مامەڵەیان لەگەڵیدا بکەین.

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەش دابوو: ھەموو ئەوانە بە دەستپێکێک بۆ ئاشتی لە ناوچەکە لە قەڵەم دەدەم و عێراقیش ھەوڵەکانی بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵیاندا، دەخاتەگەڕ و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تائیفی یان کەسیش مامەڵەیان لەگەڵدا ناکەین.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.