Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 13:26

پارێزگارى هەولێر پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامە سەرەکییەکانی گۆڕستانی کەسنەزانى بەسەرکردەوە

کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامە سەرەکییەکانی گۆڕستانی کەسنەزانى بەسەرکردەوە و لە بەرنامەش دایە لە داهاتوودا قوناغەکانی ترى ئەنجام بدرێت.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.10.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامە سەرەکییەکانی گۆڕستانی کەسنەزانى بەسەرکردەوە، کە بە ڕووبەری 10 هەزار مەتر دووجا و بەگوژمەى (111,960,000) سەد و یازدە ملیۆن و نۆسەد و شەست هەزار دینار، لەسەر بودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر دەستى پێکراوە.

لەبەسەرکردنەوەکەدا کە هەریەک لە عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى شارەوانى یاوەرى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکە وێڕاى دەستخۆشى لە تیمى سەرپرشتیار و کرێکاران ڕایگەیاند: "لەماوەى رابردوودا بەهۆى لۆدیکى زۆر و وەستانى پڕۆژەکان نەتوانراوە ئەو گۆرستانە کە ژمارەیەکى زۆر لە هاولاتییانى هەولێرى پایتەخت پێویستیانە قیڕتاوبکرێت، بەڵام ئێستا بە خۆشحاڵییەوە لەچوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسنوورى پارێزگاى هەولێر و لەسەر داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى دەست بە قیڕتاوکردنى شەقامە سەرەکیەکانى کراوە کە هەموو گۆشەکانى گۆڕستانەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەمەش دەتوانرێت ئاسانکاریيەکى زۆر بۆ هاوڵاتییان دروستبکات بەتایبەتى لە وەرزى زستان کە هاوڵاتییان زەحمەتیەکى زۆرى بۆ دروست دەبوون چ لەناشتنى مردووەکانیان یان لە سەردانى گۆڕى مردووەکانیان".

جێگەی باسە، پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامەکانی گۆڕستانی کەسنەزان بەسەرپەرشتی لێژنەی ئەندازیاری هاوبەشی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بە ڕووبەری 10 هەزار مەتر دووجا و بەگوژمەى (111,960,000) سەد و یازدە ملیۆن و نۆسەد و شەست هەزار دینار، لەسەر بودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، بەشێوەی بەڵێندەرایەتی، ئەنجام دەدرێت، لە بەرنامەش دایە لە داهاتوودا قوناغەکانی ترى ئەنجام بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.