Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 13:38

سەرۆک بارزانی : سەرکەوتنی پڕۆسەی سیاسی بەندە بە بەهێزبوونی دیموکراسی و جێبەجێکردنی شەراکەت

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات
کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی له‌میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە بەهێزبوونی دیموکراسی و جێبەجێکردنی شەراکەت و ڕێزگرتن لە مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆرلیک شانۆن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکە دا کە ئیت دوڤال بەرپرسی نووسینگەی کاروباری باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر ئامادە بوو، بیروڕا لە بارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و قۆناغی دوای هەڵبژاردن ئالوگۆڕکرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیە دا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە بەهێزبوونی دیموکراسی و جێبەجێکردنی شەراکەت و ڕێزگرتن لە مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.

11

لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پەیوەندییەکان و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی کەنەدا کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.