بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەرێمی کوردستان دۆستی ئێجگار زۆرە و تێروانینی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان جیاوازه له تێڕوانینیان بۆ ئه‌فغانستان.
هوشیار سیوەیلی ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ شەممە له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بەهێزبوونی په‌یوه‌ندی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند :
ئه‌و پرۆژه یاسایه تازه پێشکەش كراوه له‌لایه‌ن دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكیان دیموكراته‌كانه ئه‌وه‌ی دیكه‌یان كۆمارییه‌كانه كریزڤان هۆڵن كه دیموكراته و ماركۆرۆبیۆ كه كۆمارییه ، ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌یخه‌نه به‌ده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه یاسایه تێپه‌رێنن ، به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بارودۆخێكی سه‌ختی به‌خۆوه بینیوه له مێژوودا، باس له جینۆساید و خاپوركردنی گونده‌كانی كراوه.
هوشیار سیوەیلی گوتی: نێچیرڤان بارزانی له‌و سەردانەیدا بۆ به‌ریتانیا له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوكرایه‌وه تایبه‌ت به‌و پرسەی كه باسی دەستوەردانی مرۆیی كرد كارێكی ئه‌وتۆی كرد بۆ ئەوەی كورد رزگاری ببێت و كیانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم دروست بێت.
هەروەها گوتیشی: پرۆژه یاساكه گرنگه و هیوادارین ببێته یاسا، ئه‌وه‌ش لۆبی كورد و هه‌وڵی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌وێت له ئه‌مه‌ریكا.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە "هه‌رێمی كوردستان بۆته مێرگێك له ناوچه‌یه‌كی نائارام و ناسه‌قامگیر، هه‌ر ئه‌و هه‌رێمه به‌تایبه‌تی له ساڵی 2014ـدا، بوو بە هاوبه‌شێكی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و ئه‌مریكا له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش.
هەروەها هوشیار سیوەیلی گوتی: پێویسته خه‌ڵكی ئه‌مریكا و ڕای گشتی ئه‌مریكا ئه‌و ڕاستییه‌یان بۆ ده‌ربكه‌وێت كه ئه‌وه ده‌ستكه‌وته بۆ ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌و ناوچه ئارامه و هاوكارییه مرۆییه‌ی ئێستا به‌رهه‌می كاری ئه‌وان بووه، هەروەها ده‌ستكه‌وتیش بووه بۆ ناوچه‌كه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له دامه‌زراندنی كیانێك به ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: ئه‌و ناوچه‌یه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌ك مافی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت، هەروەها گوتیشی: ئێمه نه‌مانگوتووه كه دیموكراسیه‌تی ئێره خاڵیه له كه‌موكوڕی، هه‌رگیز خۆمان وه‌ك سوید و به‌ریتانیا به‌راورد نه‌كردووه، بەڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كوردستان پێشكه‌وتووه و ئاراسته‌مان بۆ به‌ره‌و پێش چوونە.
هەروەها هوشیار سیوەیلی گوتی: جیاوازیمان له گه‌ڵ عێراق زۆر زۆره ئێمه پێش 12 ساڵ به‌ر له ئەوان توانیمان سیسته‌مێكی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان بنیاد بنێین له عێراق، ئه‌و كه‌لتووره نییه و به‌ره‌و دواوه رۆیشتووه.
هوشیار سیوەیلی لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و یاسایه، وهبیرهێنانەوهیه كه كورد ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی هه‌بێت ده‌توانێت هه‌نگاوی باش بنێت، دانپێدانانێكه به‌وه‌ی ئه‌و یارمه‌تییه مرۆییه به‌رهه‌می هه‌بوو، ئه‌وه‌ش هانی ده‌وڵه‌تان ده‌دات زیاتر هاوكاری كورد بكه‌ن و ستایشێكه بۆ كورد كه داوا ده‌كرێت هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و كورد زیاتر بێت.
هەروەها لە کۆتایی قسەکانیشیدا گوتی: تێروانینی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان جیاوازه له تێروانینیان بۆ ئه‌فغانستان به‌وه‌ی عێراق وڵاتێكی گرنگه بۆ سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌گه‌ر به‌هێز نه‌بێت ئه‌و سه‌قامگیرییه روونادات، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان دۆستمان ئێجگار زۆره.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.