لە چوارچێوەی بەردەوامی سەردان و دەستپێشخەرییەکانی پارتی بە مەبەستی دروستکردنی یەکڕیزی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی حیزبی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2021، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی فازڵ میرانی سەردانی حیزبی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەگەڵ غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای حیزبەکەدا کۆبوونەوە و تاوەکوو ئێستاش کۆبوونەوەکە بەردەوامە.
پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی چەند حیزبێکی دیکەی کوردستانی کرد و مەحموود محەممەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: بە مەبەستی دروستکردنی یەکڕیزی و پێکەوەیی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا سەردانی حیزب و لایەنە کوردستانییەکان دەکەین، ڕاشیگەیاند: سەردانی ئەو حیزبانەش دەکەین کە هیچ کورسیێکیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستنەهێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.