Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 10:38

وەزیری تەندروستی: ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی کۆڕۆنا بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

ڕۆژی دووشەممە كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا بەڕێوەدەچێت و دواین ڕاپۆرتی ڕەوشی تەندروستی هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت چەند پێشنیارێك بۆ ئەم قۆناغە دەخرێتە ڕوو.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ كوردستان. تیڤی رایگه‌یاند: ڕۆژی دووشەممە كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا بەڕێوەدەچێت و دواین ڕاپۆرتی ڕەوشی تەندروستی هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت.

هه‌روه‌ها وەزیری تەندروستی گوتی: چەند پێشنیارێك بۆ ئەم قۆناغە دەخرێتە ڕوولە توندكردنی ڕێككارەكانی پابەندبوون بەبەكارهێنانی ماسك و ڕەچاوكردنی دووری كۆمەلایەتی و پابەندكردنی مامۆستایان و فەرمانبەران بە وەرگرتنی ڤاكسین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.