ماوەی پێنج رۆژە خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگی کەمیان ھێناوە، دژبە ئەنجامەکان لە ناوەڕاستی بەغدا درێژەی ھەیە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە لە میانی خۆپیشاندان و مانگرتنەکاندا، خۆپیشاندەران رایانگەیاندووە کە کۆمیسیۆن شکستھێناوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان.
بەپێی میدیاکان ھەروەھا خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەداوە کە بە ئامانجی دورخستنەوەی لایەنە نیشتمانییەکان و ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکان کراوە و لەبەر ئەوە ئەنجامەکان رەت دەکەنەوە.
لە رۆژی سێشەممەوە 19ی تشرینی یەکەم، خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی کەمیان ھێناوە لە نزیک ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، ئەنجام دەدرێت و لە میانیدا ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان رەت دەکەنەوە و داوا دەکەم دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست ئەنجام بدرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.