سوپای عێراق کوژرانی تیرۆریستێکی داعشی لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، راگەیاند.
فەریق روکن ناسر غەننام ، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە شەوی رابردوو، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش پەلاماری خاڵێکی ئەمنییان داوە لە قەزای روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.
ناسر غەننام راشیگەیاندووە کە ھێزە ئەمنییەکان بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە و توانیویانە تیرۆریستێکی داعشیش، بکوژن.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.