پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق پێویستی به‌ته‌وافوقی سیاسی هه‌یه و ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ئهمریكاو ئێران-یش له دۆسییه‌كه بوونی ده‌بێت.
مه‌حمود عوسمان، چاودێری سیاسی كوردی سه‌ربه‌خۆ له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی نیشتمانی عێراق گوتی: دوای سه‌ركه‌وتنی ره‌وتی سه‌در و به‌ده‌ستهێنانی گه‌وره‌ترین ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مانی،پێویسته به گوێره‌ی ده‌ستوور ره‌وتی سه‌در هه‌ڵسێت به پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، به‌ڵام ته‌فسیری مادده‌ی 76 ی ده‌ستوور ده‌ستنیشانی نه‌كردووه كێ كوتله‌ی گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: وڵات ته‌حه‌مولی كێشه‌ی دیكه ناكات و گرژییه‌كان به‌هۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه خزمه‌ت به‌كه‌س ناكات.
مه‌حمود عوسمان روونیشیكردۆته‌وه كه پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق پێویستی به‌ته‌وافوقی سیاسی هه‌یه و ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ئهمریكاو ئێران-یش له دۆسییه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بوونی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.