پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ هەینی 22ـی تشرینی یەکەمی 2021، بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ش. ش) دەستگیرکرد، کە بەپێی ماددە (30)ی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، داواکرابوو.
ڕاشیگهیاندووه: تۆمەتباری ناوبراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بەپێی هەمان ماددەی یاسایی ئاماژەپێکراو، بەند کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.