لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆودا لە ڕێگەی سەرەکی زەڕایەن-دەربەندیخان کەسێک گیان لەدەستدەدات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارەزوور ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ـی تشرینی یەکەمی 2021 ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە ڕێگەی سەرەکی زەڕایەن-دەربەندیخان ڕوویدا.
هەروەها هاتووچۆی شارەزوور ڕایگەیاند لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
ڕاشیگەیاند: ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری توێتا کراون بووە، شۆفێرەکە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێكیش بەسەختی برینداربووە.
جێی باسە، زۆربەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ئەنجامی سەرپێچیکردن و پابەندنەبوون بەڕێنمایی و ڕێککارەکانی هاتووچۆوە ڕوودەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.