بەھۆی ھەبوونی چەکدارانی پەکەکه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا به چڕی بۆردومانی چیای به‌ربزین له سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان ده‌كه‌ن.
مه‌هدی داود په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له سیدەکان ڕایگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لوتکە چیای بەربزینیان بۆردومان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌نگی توركی به نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی شارۆچكه‌ی سیده‌كان و گوند و كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌سوڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش ترس و نیگه‌رانی لای خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه دروست كردووه.
گوتیشی: بۆردومانه‌كه به‌رده‌وامه و تا ئێستاش زیانه‌كانی نه‌زانراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.