لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا به لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی بكۆڵنه‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرینگی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری لیژنه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی د. سه‌باح زێباری سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشی ته‌ندروستی و لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان گفتۆگۆی له‌سه‌ر كرا و بڕیار درا له هه‌فته‌ی داهاتوو بانگهێشتی وه‌زیری ته‌ندروستی بكرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ندیدار به كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌روه‌ها هاتووه: له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی سه‌ردانی ده‌ڤه‌ره‌كه بكه‌ن و به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.