سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی له عێراق، عه‌ممار حه‌كیم رایگه‌یاند كه ھه‌وڵه‌كانیان به ئامانجی نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
عه‌ممار حه‌كیم له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندووه كه پێشوازیی له شاندێكی ره‌وتی سه‌در كردووه به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن عه‌زاری و نووسیوویه‌تی "له میانی دیداره‌كه‌دا جه‌ختمان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشكه‌شكردنی تانه و سكاڵاكان له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ھه‌نگاوێكه به ئاراسته‌ی پته‌وتركردنی متمانه به پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كان".
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی راشیگه‌یاندووه كه ھه‌وڵه‌كانیان به ئامانجی نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌خه‌نه گه‌ڕ، چونكه ئه‌وه بۆ قۆناغی داھاتوو پێویسته.
به‌پێی دوایین ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ره‌وتی سه‌در به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در له كۆی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، 73 كورسی و ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم دوو كورسی به‌ده‌ستھێناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.