Erbil 14°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 12:22

حاجیاوا .. لەسەر نانکڕین تەقە لە وەستایەکی نانەواخانە کرا و بریندارە

کوردستان TV
100%


 له‌ حاجیاوا لە  سه‌ر نان كڕین كه‌سێك ته‌قه‌ له‌ وه‌ستایه‌كی نانه‌واخانه‌كه‌ ده‌كات و برینداری ده‌كات.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین بڵاویكرده‌وه‌: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ 20 ى 10 ى 2021 ،  لە ناحیەی حاجیاوا گەڕەکی ڕاپەڕین لە بەردەم نانەواخانەیەک کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە بریندار کرا.
پۆلیسی راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت: بریندارەکە بەناوی (ب،ع،م) تەمەنی 26 ساڵ ڕەگەزی نێر دانیشتوی حاجیاوا یەک فیشەک بەر جەستەی کەوتووە و بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
پۆلیس ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

به‌ پێی زانیارییه‌كان ،  هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ لەسه‌ر نان كڕین بووه‌ كه‌ كه‌سێك ته‌قه‌ی له‌ وه‌ستای نانه‌واخانه‌كه‌ كردووه‌ و برینداری كردووه‌  ، دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵاتووه‌. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.