Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 09:20

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سه‌ردانی ئیمارات ده‌کات

کوردستان TV
100%

نافتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بانگهێشتنامەیەکی لە جێنشینی ئەبو زەبی، محەمەد بن زاید بۆ سەردانیکردنی ئیمارات، پێگەیشت.

ئەم سەردانە یەکەم سەردانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەبێت بۆ ئیمارات لە دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ئەیلوولی 2020دا.

گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئۆڤیر جێندڵمان لە رێگەی تویتەرەوە رایگەیاندووە "سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نافتالی بێنێت لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە قودس چاوی کەوتووە بە باڵیۆزی ئیمارات لە ئیسرائیل، محەمەد ئال خاجە و باڵیۆزی بەحرێن لە ئیسرائیل، خالید یوسف جەلاهمە و لە میانیدا تاوتوێی فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان کردووە".

ئۆڤیر جێندڵمان راشیگەیاندووه‌، محەمەد ئال خاجە نامەیەکی دەستنووسی جێنشینی ئەبو زەبی، محەمەد بن زایدی رادەستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نافتالی بێنێت کرد کە ناوەڕۆکەکەی بریتییە لە بانگهێشتکردنی نافتالی بۆ سەردانیکردنی ئیمارات.

لە بەرامبەردا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نافتالی بێنێت سوپاسی بانگهێشتنامەکەی کردووە بەبێ ئەوەی هیچ وادەیەکی بۆ سەردانەکەی دیاریی کردبێت.

باڵیۆزی ئیمارات لە ئیسرائیل، محەمەد ئال خاجە لە تویتەر نووسیوویەتی: "خۆشحاڵ بووم بە گەیاندنی سڵاوی سەرکردایەتی ئیمارات و رادەستکردنی نامەی جێنشینی ئەبو زەبی، محەمەد بن زاید بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ سەردانیکردنی ئیمارات".

به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل سه‌ردانه‌كه‌ له‌مانگی داهاتوو ده‌بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.