به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری مانشسته‌ری به‌ریتانیا بڕیاری چۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان دا، به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌گه‌ری بوونی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه.
گوته‌بێژی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری مانشسته‌ر ئاشكرای كرد: پۆلیس ئاگاداریان كردینه‌وه له ئه‌گه‌ری مه‌ترسی هه‌بوونی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی له‌نێو فڕۆكه‌خانه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 3:20 سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاگاداركراینه‌وه به بوونی گومانلێكراوێك كه ڕه‌نگه بۆمبی پێبێ و به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان خسته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی و لێكۆڵینه‌وه.
گوته‌بێژی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری مانشسته‌ر ڕاشیگه‌یاند: له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان له گه‌شتیاران چۆڵ كرد. جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستاش له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباره‌كه و مه‌ترسی ئه‌گه‌ری بوونی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی له‌نێو فڕۆكه‌خانه به‌رده‌وامن.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ڕووداوێكی هاوشێوه له فڕۆكه‌خانه‌ی هیترۆ له شاری له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیا ڕوویدا و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌گه‌ری بوونی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی، فڕۆكه‌خانه‌كه چۆڵ كرا.
له مانگی شوباتی پارساڵیش له هه‌مان فڕۆكه‌خانه مه‌ترسی ته‌قینه‌وه هه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه بینرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.