ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق ڕایانگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری شاری به‌غدا ڕوویداوه، به‌ڵام فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌وڵه‌كه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق بڵاویان كرده‌وه: ئه‌مشه‌و له ناوچه‌ی كه‌سره له سه‌نته‌ری شاری به‌غدا ماتۆڕسكیلێك ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌لایه‌نی كه‌م 2 كه‌س برینداربوون.
لای خۆشییه‌وه یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌واڵه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه ته‌قینه‌وه ڕووی نه‌داوه به‌ڵكو ڕووداوێكی پێكدانان بووه.
یه‌حیا ڕه‌سوول ڕووداوه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه ڕاگه‌یاند: ماتۆڕسكیلێك خۆی به عاره‌بانه‌یه‌كی فرۆشتنی له‌فه كێشاوه و به‌هۆیه‌وه قلینه غازی عاره‌بانه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه ڕووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه و ئه‌وه‌ی باسیش ده‌كرێ كه گوایه دوو كه‌س برینداربوونه، دووره له ڕاستییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.