Erbil 4°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 09:18

پارێزگاری دهۆک له‌ ئه‌ڵمانیا به‌شداریی کۆنفرانسێکی جیهانی ده‌کات

کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ سبه‌ی چوارشه‌م عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهوک بەشداریی كۆنفرانسی جیهانیی بودێنزێ بكات له‌ وڵاتی ئەڵمانیا. 

كۆنفرانسه‌كه‌ گرینگی بە چەند پرسێکی گه‌وره‌ی جیهانی دەدات وەک بواره‌كانی ئابووری و زانیاریی کەشوهەوا و چەند پرسێکی تری جیهانی. 

خالید عه‌لی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: پارێزگاری دهۆک لە كۆنفرانسه‌كه‌دا پەنەلێک پێشكه‌ش دەکات و بابه‌ته‌كه‌شی لە سەر ڕەوشی هەرێمی کوردستان لە ڕووی پەرەپێدانی ئابووری و  سیاسی و کولتوری ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا سە
دان کەسایەتی ناوداری سیاسی و ئابووریناس لە سەر ئاستی ئەوروپا و جیهان و روژهەلاتی ناوەڕاست بەشداربن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمە یەکەمجارە بەرپرسێکی کورد بەشداری لەم کۆنفرانه‌سه‌دا بکات و پارێزگاری دهۆکیش بە فەرمی وه‌ك میوانی سه‌ره‌كی کۆنفرانسه‌كه‌ بانگهێشت كراوه‌.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كۆنفرانسی ئەمساڵی بودێنزێ گرینگییەکی تایبەتی بە هەرێمی کۆردستان داوه‌ و بێگومان بەشداریكردنی پارێزگاری دهۆكیش دەبێتە پردێکی به‌هێزی ئابووری و بواره‌كانی تر له‌نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.