Erbil 4°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 09:16

8 که‌س گیانی له‌ده‌ست دا.. ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای مووسڵ ـ گەیارە

کوردستان TV
100%

 

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاشكرای كرد، ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای مووسڵ – گه‌یاره‌، 8 قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

عه‌زیز محه‌مه‌د په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشه‌م بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسه‌ر ڕێگای مووسڵ ژمارێك هاووڵاتی بوونە قوربانی كه‌ ژماره‌یان 8 كه‌سه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕووداوەکە له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێڵ له‌ جۆره‌كانی ئۆپڵ ڕوویداوه‌ هۆكاره‌كه‌شی خێرا لێخۆرین و هەروەها پابه‌ندنه‌بوون بووه‌ به‌ ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕأشیگه‌یاند: ئه‌و 8 كه‌سه‌ی له‌ ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ پێكهاتوون له‌ 4 گەنج، ئافرەتێك له‌گه‌ڵ ۳ منداڵی بچووك.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌،‌ تەرمی سەرجەم قوربانیان گواسترایەوە نه‌خۆشخانه‌ و  پزیشکی دادی، دواتریش ڕادەستی کەسوکاریان کرایه‌وه‌.

عه‌زیز ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ ڕووداوی له‌مجۆره‌ و قوربانی ئاوا زۆر له‌ سه‌ر ڕێگای مووسڵ و ته‌نانه‌ت ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕووی نه‌داوه‌.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.