سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە عێراق رایگەیاند کە ھێزێکی زۆری ئەمنی لە دەورووبەری ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا بڵاوکراونەتەوە، ئەوەیش ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆری خەڵک بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە نزیک ناوچەی سەوز گردبوونەتەوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزێکی زۆری ئەمنیی لە دەورووبەری ناوچەی سەوز بڵاوکراونەتەوە و تەنھا رێگا بەو کەسانە دەدەن بچنە ناو ناوچەکە کە مۆڵەتی فەرمییان ھەیە.
سەرچاوەکە راشیگەیاندووە کە بڵاوکردنەوەی ھێزە ئەمنییەکان لە دەورووبەری ناوچەی سەوز، ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆری خەڵک بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە نزیک ناوچەی سەوز گردبوونەتەوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
لە چەند رۆژی رابردوودا، لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی دەنگی کەمیان بەدەستھێناوە لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق، خۆپیشاندانیان دژبە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان ئەنجام دا.
رۆژی شەممەی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، دوایین ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند کە ژمارەیەک لایەن بە تایبەتی ژمارەیەک لایەنی شیعە ئەنجامەکانیان قبوڵ نەکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.