فازڵ میرانی رایگه‌یاند: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارته‌كانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هەموان لە ژێر چەتری سەرۆکایەتی هەرێم دابن .
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆ سێشهمه 19 ى 10 ى 2021 ، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستانیه‌كانیان كرد ، ئه‌مرۆش له‌میانی سه‌ردانی بۆ لای حزبی شیوعی كوردستان ، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و كاوه مه‌حمود سكرتێری حزبی شیوعی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: سەردان و کۆبووەنەوەکانیان بۆ لای لایەنە کوردستانییەکان، لە پێناو بەرەوپێشچوونێکی باشتر و درووست‌کردنی یەک تیمی هەموو حیزبە کوردستانییەکانە، تا بە یەکەوە کار بکەن و مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەن، وە سەرنج و تێبینییەکانی ئەو حیزبەشیان بە سینگێکی فراوانەوە وەرگرتووە.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حزبی شیوعی کورسیشیان نەبێت، ئەوا حیزبێکی کوردستانییە، وێڕای بۆچوونی جیاوازیش بەڵام خاڵی هاوبەشیان هەیە، هاوکات بڕوایان وایە گەر لێکتێگەیشتنی هاوبەش نەبێت، ئەوا کاری هاوبەشیش ناکرێت، بۆیە لەو پێناوەشدا بەشوێن هاوبەشەکانیاندا دەگەڕێن، کە زۆرن و پێکەوە کاری هاوبەش و شۆڕ‌شیان کردووە و حوکمڕانیشیان پێکەوە کردووە، بۆیە ئەوەی بە لای پارتییەوە گرینگە بەرژەوەندی کوردستان و خەڵکەکەیەتی، هەر ئەوەش بە هاوبەشی گەورەی نێوان لایەنەکان دەزانێت.
فازڵ میرانی راشیگه‌یاند:، کە سەرۆکی هەرێم، بانگهێشتی سەرجەم حیزبەکانی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی پێکەوە کۆببنەوە، چ ئەو حیزبانەی لە پەرلەمانن یا نا، یا لە حکوومەتن، یا نا، هەموان لە ژێر چەتری سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەکرێنەوە.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كاوه مه‌حمود سكرتێری حزبی شیوعی رایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی کراوە، هاوکات ئەو ئەگەرانەی کە رووبەڕووی کوردستان دەبنەوە، بە تایبەت نوێنەرەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە پێیان وایە ئەوەش گۆڕەپانێکی تێکۆشانە بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان، ئەوەش پێویستی بە بەرنامەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هەیە، ئەو لایەنانەی ئەندامیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەیە، یا نەبێ.
گوتیشی، کە دەبێت ئەو بەرنامەیە لەلایەن خەڵکی کوردستانیشەوە پشتگیری بکرێت، چاوەڕێش دەکرێت، ئەو بەرنامەیە لە کۆبوونەوەی لایەنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم باس بکرێت و ببێتە بنەمایەکی سەرەکی بۆ دانوستاندن لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق.
کاوە مه‌حموود، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، کە دەبێ ئەوەیان لەبەرچاو بێت، کە بۆچوونی ئەوان لە بەشداربوونی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مانای ئەوە نییە کە هەموو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارە دەکات، بەو پێیەی هەندێ لە گرفتەکان مێژووین، وە هەندێکیشی پەیوەندی بە کێشەکانی عێراق هەیە، کە چەمکی هاووڵاتیبوونی تێدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.