سه‌ردانه‌كانی شاندی پارتی بۆ لای پارت و لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌رده‌وامه .
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌مه 18 ى 10 ى 2021 ، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ شاندی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سۆسیالیست و لایه‌نه‌كانی دیكه كۆبۆوه .
له كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێی ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێم و ناوچه و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و پرسی یه‌كده‌نگی كورد له به‌غدا كرا .
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشهمه له پارێزگای هه‌ولێر شاندی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانی كرد له‌لایه‌ن عیرفان عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پێشوازییان لێكرا .
له ئێستادا هه‌ردوو شاندی باڵای پارتی و شاندی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كۆبوونه‌وه‌دان ، بریاره دوای به كۆتا هاتنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش شاندی پارتی سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستان بكات.
له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و هه‌ردوو پارتدا تاوتوێی ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێم و ناوچه‌كه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و چه‌ند ته‌وه‌ر و باسێكی دیكه ده‌كرێت .
پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌ن 33 كورسی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه و له دوێنێوه كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ست پێكردووه و ئه‌مرۆش به‌رده‌وامی ده‌بێت ، له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا پرسی یه‌كڕیزی كورد له به‌غدا له پێناو كوردستانێكی به‌هێز و به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی پارتی ده‌بن له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.