Erbil 6°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 02:51

هۆشداری له‌ شه‌پۆڵی چواره‌می کۆڕۆنا ده‌درێت

کوردستان TV
100%

هۆشداری له‌ هاتنی شه‌پۆڵی چواره‌می كۆڕۆنا ده‌درێت و كه‌ له‌وانه‌یه‌ شه‌پۆڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان بگاته‌ عێراق .

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری له‌ هاتنی شه‌پۆڵی چواره‌می كۆڕۆنا ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت ، له‌وانه‌یه‌ شه‌پۆڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان ده‌ست پێبكات، پێشبینی -ش ده‌كات شه‌پۆڵه‌كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بگاته‌ عێراق .

له‌مباریه‌وه‌ هه‌یسه‌م عوبه‌یدی، ئه‌ندامی راگه‌یاندنی پزیشكی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری داو گوتی: شه‌پۆڵی چواره‌می كۆڕۆنا له‌ ئێستادا نه‌گه‌یشتۆته‌ عێراق، به‌ڵام تاكه‌ رێگا بۆ به‌رگریكردن له‌ شه‌پۆڵه‌كه‌، وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی راگه‌یاندنی پزیشكی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هیواداره‌ له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا رێژه‌ی كوتان له‌عێراق بگاته‌ سه‌دا 50 .

ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌، ئه‌وا شه‌پۆڵی چواره‌م  زۆر به‌هێز و كاریگه‌ر ده‌بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.