حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی تۆڕێكی ئاو له پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: لە گوندی كۆستەی چەم لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی بەكرەجۆ له پارێزگای سلێمانی پرۆژەیەكی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێ و بۆ تەواوكردنی پرۆژەكەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا گوژمەی زیاتر لە 280 ملیۆن دیناری خەرج كرد.
وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە، بڕیار درا بە خەرجكردنی گوژمەی (280,362,500) دووسەد و هەشتا ملیۆن و سێسەد و شەست و دوو هەزار و پێنجسەد دینار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆی چەند كۆڵانێك لە گوندی كۆستەی چەم لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی بەكرەجۆ.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.