کەمێک پێش ئێستا لە ناحییەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە جۆری وەرگەڕان ئافرەتێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگەی سەرەکی چوارقوڕنە-هیزۆپ لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە جۆری وەرگەڕان ئافرەتێك تەمەن 33 ساڵ گیانی لە دەستدا.
ڕاشیگەیاند، لە ڕووداوەکەدا منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانیش بەهۆی ڕووداوەکەوە بریندار بوو.
هەروەها ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی کە س و کاری کرایەوە، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و بە پێی مادەی 24 لە یاسای هاتووچۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.