Erbil 6°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 03:10

شوێنی ده‌ستگیرکردنی تاوانباری ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌ڕاده‌ ئاشکرا ده‌کرێ

کوردستان TV
100%

 

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق شوێنی ده‌ستگیكردنی غه‌زوان زه‌وبه‌عی تاوانباری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی ئاشكرا كرد.

ئه‌مرۆ دووشه‌م مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستگیركردنی غه‌زوان زه‌وبه‌عی كه‌ ناسراوه‌ به‌ (ئه‌بو عوبه‌یده‌ی به‌غدا) ڕاگه‌یاند دوای تێپه‌ڕبوونی 5 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌ كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 324 كه‌س.

یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: ده‌ستگیركردنی غه‌زوان زه‌وبه‌عی گورزێكی كوشنده‌ ده‌بێت له‌ چه‌ته‌كانی داعش.

ڕاشیگه‌یاند: زه‌وبه‌عی جگه‌ له‌ به‌شداریكردن له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌، به‌شداریی له‌ چه‌ندان كرده‌ی تری تیرۆریستی به‌رامبه‌ر هاووڵاتییان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌.

له‌باره‌ی شوێنی ده‌ستگیركردنی زه‌وبه‌عی، یه‌حیا ڕه‌سوول ڕایگه‌یاند: ئۆپه‌ڕاسیۆنی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌. به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو زانیاری تر له‌سه‌ر شوێنی ده‌ستگیكردنه‌كه‌ ئاشكرا بكات.

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا ده‌زگای هه‌واڵگری لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تاوانباره‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ر له‌وه‌ی بدرێته‌ دادگا بۆ ئه‌ی سزای یاسایی وه‌ربگرێ.

جێی باسه‌ غه‌زوان زه‌وبه‌عی كه‌ ناسراوه‌ به‌ (ئه‌بو عوبه‌یده‌ی به‌غدا) له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 2016 سه‌رپه‌رشتی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی له‌ شاری به‌غدای پایته‌ختدا كرد كه‌ جگه‌ له‌ گه‌یاندنی زیانێكی زۆری ماددی به‌ چه‌ندان دوكان و مۆڵ و ئۆتۆمبێڵ و بارهه‌ڵگر، بووه‌ هۆی كوژرانی 324 كه‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی زیاتر له‌ 200 كه‌سی تر.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.