پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە بڕێك دراوی ساختەوە راگەیاند.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: بەشی پۆلیسی سەید سادق ئاگادار کرایەوە لە دوو کەس لەناو بازڕی سەیدسادق کە گومان دەکرێت دراوی ساختەیان پێبێت، دەستبەجێ بەشی پۆلیسی سەید سادق بنکەی پۆلیسی حەساری ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، ھەمان ڕۆژ توانرا دوو کەسەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی لە جۆری 25 ھەزار دیناری کە سەجەمیان ساختە بووە و ویستویانە لەناو بازاڕی قەزاکە ساغی بکەنەوە .
راشیدهگهیهنن، لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار (ە، ڕ،ع لەدایکبووی 2003 - ر، ق،س لەدایکبووی 199) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و ھەرکەسێکی تر لەم دۆسیەیە بەشداربێت دەستگیردەکرێت و روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە .
پۆلیسی سلێمانی: 2 تۆمەتبار بە بڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.