Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:32

گوته‌بێژی پارتی: هه‌ر لایه‌نێک له‌ کارنامه‌ی پارتی نزیک بێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستین

کوردستان TV
100%

كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا له‌ پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 18 ى 10 ى 2021 ، شاندێكی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامێیه‌تی هه‌ریه‌ك   له‌ مه‌حموود محه‌مه‌د ، عارف ته‌یفور ،  عه‌لی حوسێن   ، دلشاد شه‌هاب  ، بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پرسی یه‌كده‌نگی كورد له‌ به‌غدا گه‌یشتنه‌ پارێزگای سلێمانی و له‌ده‌ستپێكدا له‌گه‌ڵ شاندی باڵای یه‌كێتی  به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه‌.
دوای كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولاش ، مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی و  ئەمین بابەشێخ، گوتەبێژی یەکێتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا 
لە سەرەتایی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ئەمین بابەشێخ، گوتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، ئەم کۆبوونەوەیە دەستپێشخەریەکی باش بوو، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەندین بابەتی گرنگمان کرد، بەتایبەتی یەکڕیزی کورد لە بەغدا.
 گوتەبێژی یەکێتی گوتیشی: ، ئەمڕۆ تەنیا باسی شەراکەتی راستەقینەمان کرد و هیچ باسێکی پلە و پۆستمان نەکردووە و ناکرێت پۆستەکان بکەین بە عوقدە.
هه‌روه‌ها مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: 
 دوای پڕۆسەی هەڵبژاردن، وەک شاندی پارتی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەین،سەردانەکە سەردانی دۆستانەیە، رەنگە لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن جۆرێک لە نیگەرانی لەنێوان لایەنەکان دروست بووبێت، دەمانەوێت ئەو نیگەرانییە بڕەوێنینەوە، هەموو ئەو لایەنانەی کوردستان کە بەشدارن لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دەکەن، پێکەوەبین داکۆکیکی لەو مافە دەستوورییانە بکەین بکە بەدەستهاتوون و کار بۆ بەدەستهێنانی ئەوانەش بکەین کە ماوەن.
گوتەبێژی پارتی راشیگه‌یاند:  هیچ ناکۆکییەک لە نێوان پارتی و یەکێتییدا نییە.
محەمەد مەحمود گوتیشی: بەغدا ئێمەی بە 200 ملیار دینارەوە سەرقاڵکردووە و لەمەبەدوا ناهێڵین بەوجۆرە بێت چونکە ئەوە مافی خۆمانە و بەغدا خێرمان پێناکات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.