شاندێكی پارتی له سلێمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و ژماره‌یه‌ك پارتی دیكه كۆده‌بێته‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستاش دوای به كۆتا هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ، شانده‌كه گه‌یشته باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستی پێكرد .
شانده‌كه‌ی پارتی پێك هاتوون له: فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی سه‌رۆك شاند ، ئه‌ندامێیه‌تی شاند: مه‌حموود محه‌مه‌د ، عارف ته‌یفور ، عه‌لی حوسێن ، دلشاد شه‌هاب.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئامانجی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی پارتی بۆ سلێمانی گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانییه بۆ به‌غدا دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانه.
شانده‌كه‌ی پارتی له ئێستادا له‌گه‌ڵ شاندێكی گۆڕان له‌كۆبوونه‌وه‌دایه ، دواتريش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارته‌كانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و سۆسیالیسیش كۆده‌بێته‌وه.
جێی باسه ، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند و پارتی دیموكراتی كوردستان 33 كورسی به‌ده‌ستهێنا، كۆی گشتی كورسییه‌كانی كوردیش له په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق بریتی ده‌بێت له 63 كورسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.