کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق: تا سبەی سێشەممە، لایەنەکان دەتوانن تانە لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەش بکەن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە تا سبەی سێشەممە، لایەنەکان دەتوانن تانە لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەش بکەن.
ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، عیماد جەمیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە تا سبەی سێشەممە پێشکەشکردنی تانەکان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان بەردەوام دەبێت و گوتی: سبەی دوا مۆڵەتە بۆ ئەوەی لایەنەکان تانەکانیان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش بە کۆمیسیۆن بکەن.
عیماد جەمیل راشیگەیاند کە دواتر لە ماوەی یەک ھەفتەدا، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران وردبینی و پێداچوونەوە بۆ تانەکان دەکات و پاشان لە ماوەی10 رۆژدا، دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان بە تانەکاندا دەچێتەوە و گوتی: دوای وردبینی و پێداچوونەوە بە ئەنجامی تانەکاندا، ناوی ئەندامە نوێیەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران کە ژمارەیان329
ئاشکراشیکرد کە دوای راگەیاندنی ئەنجامی تانەکان، ئەنجامەکانی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەلایەن کۆمیسیۆنەوە پەسەند دەکرێت بەر لەوەی بەرزبکرێتەوە بۆ دادگای باڵای فیدراڵی.
رۆژی شەممەی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، دوایین ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند کە زۆربەی ژمارەیەک لایەنی سیاسیی بە تایبەتیش لایەنە شیعەکان ئەنجامەکانیان قبوڵ نەکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.