شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پارت و لایه‌نه كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه .
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 18 ى 10 شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه.
شانده‌كه‌ی پارتی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له مه‌حمود محه‌مه‌د ، عارف ته‌یفور ، عه‌لی حوسێن ، دلشاد شه‌هاب له شاندهكهدان.
شانده‌كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سۆسیالیست كۆده‌بێته‌وه .
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئامانجی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی پارتی بۆ سلێمانی گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانییه بۆ به‌غدا دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانه.
جگه له سه‌ردانی بۆ لای یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بڕیاره شانده‌كه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و پارته‌كانی تریش كۆببێته‌وه وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حزبی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان.
جێی باسه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند و پارتی دیموكراتی كوردستان 33 كورسی به‌ده‌ستهێنا، كۆی گشتی كورسییه‌كانی كوردیش له په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق بریتی ده‌بێت له 63 كورسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.