به‌هۆی زۆربوونی تووشبووانی كۆڕۆنا له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی بڕیاری دا هاوكاری به‌په‌له بگه‌یه‌نێته ده‌ڤه‌ره‌كه.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوای ئەنجامدانی پەیوندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێوه‌بەری تەندروستی ڕاپەڕین، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوه‌بەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم ئەمبوڵانسەکانی سەنتەری خێرای 122ی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی خستە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ پاڵپشت و پشتیوانی و هاوکاری و گواستنەوەی نەخۆشانی کۆڕۆنا.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: به‌هۆی زۆربوونی كۆڕۆنا ئێستا دۆخی تەندروستی تووشبووان و شوێنی مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی دەڤەری ڕاپەڕین لە حاڵەتێکی خراپدایە.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا لە ڕێگای ئەمبوڵانسەوە تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سەر بە بەڕێوه‌بەرایەتیی تەندروستی ڕاپەین دەگوازرێنه‌وه سلێمانی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردبووه‌وه: تادێ ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین بەرز دەبێتەوە و ته‌نانه‌ت له نه‌خۆشخانه‌كان هیچ شوێێک نەماوە بۆ داخڵکردنی تووشبووی تازە له سەنتەرهكانی کۆڕۆنا.
هه‌روه‌ها داوای لە هاووڵاتییان كردبوو پابەندی ڕێنماییه‌كان بن و هاوکاری کارمەندانی پۆلیس بكه‌ن لە نەخۆشخانەکان، جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه داوای ئه‌وان بۆ پاراستنی گیانی هەموو لایەکە بۆ خۆ بە دورگرتن لەو ڤایرۆسەی بۆتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر مرۆڤایەتی به‌گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.