Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:12

فازڵ میرانی: با یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر بکه‌ینه‌ هه‌وێنی ئارامی و ته‌بایی وڵاته‌که‌مان

کوردستان TV
100%

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و پیرۆزبایی له‌ مسوڵمانانی كوردستان و جیهان كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا فازل میرانی ڕایگه‌یاند‌: با یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان بكه‌ینه‌ هه‌وێنی ئارامی و ته‌بایی و چارەسەركردنی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌مان.
 
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی:

بسم الله الرحمن الرحيم
وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا رَحْمَةً لِلْعَالَمِين

یادی له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر پیرۆز بێت
رۆژی پیرۆزی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان محه‌مه‌د (د. خ) به‌رێز و شكۆوه‌ له‌ لایه‌ن موسڵمانان یاد ده‌كرێت و هه‌ر به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ئه‌م یاده‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان به‌ تێكڕای خوشك و برایانی موسڵمان له‌ كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراق و جیهان راده‌گه‌یه‌نین.

ھیوادرین ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ هانده‌رێك بۆ گه‌رده‌ن ئازادی و لێبوردن و یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نە سیاسییەکانی وڵاته‌كه‌مان، با یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان بكه‌ینه‌ هه‌وێنی ئارامی و ته‌بایی و چارەسەركردنی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌مان .

دووبارە ئه‌م یاده‌ به‌ خێر و خۆشییه‌وه‌ له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت و به‌ ھیوای کۆتایی ھاتنی په‌تای كۆرۆنا لە کوردستان و ھەموو جیھان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.