Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 12:57

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی کوردستان و جیهان ده‌کات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مووسڵمانان ده‌كات له‌ یادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد(دروودی خوای لە سەر بێت). 

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد(دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. 


هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند:ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەختەوەری و بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرز و روحییەکانی ئایین، وەک لێبوردەیی و بەیەکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و دادپەروەری. 
له‌ كۆتایی په‌یا‌مه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هاتووه‌: یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خوای مەزن، گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی بەگشتی، لە هەموو ناخۆشی و نەهامەتییەک بپارێزێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.