Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:15

سبه‌ی شاندێکی پارتی له‌‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و گۆڕان کۆ ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

سبه‌ی دووشه‌م شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

شانده‌كه‌ی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ئه‌ندامێتی مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌بێت.

شانده‌كه‌ سبه‌ی دووشه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئامانجی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی پارتی بۆ سلێمانی گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانییه‌ بۆ به‌غدا دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ كۆتاییه‌كانه‌.

جگه‌ له‌ سه‌ردانی بۆ لای یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بڕیاره‌ شانده‌كه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و پارته‌كانی تریش كۆببێته‌وه‌ وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حزبی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان.

جێی باسه‌ دوێنێ شه‌موو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند و پارتی دیموكراتی كوردستان 33 كورسی به‌ده‌ستهێنا، كۆی گشتی كورسییه‌كانی كوردیش له‌ په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق بریتی ده‌بێت له‌ 63 كورسی.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.