ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له هه‌موو موسڵمانانی جیهان و كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ده‌كات به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام.
پارێزگاری هه‌ولێر له په‌یامه‌كه‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێ: بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی و سەروەرمان (محمد) ﷺ پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانى جیهان و کوردستان بە گشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى دەکەین.
ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەم یادە پیرۆزەدا پابەندبوونى خۆمان بۆ پەیامی پەیامبەری ئیسلام فەخرى کائینات لە ئاشتیی و لێبوردەیی و دادپەروەری و یەکسانى و پێکەوەژیان دووپات دەکەینەوە و بەڵێن بە هاوشارییانى خۆمان دەدەین لە پایتەختی کوردستان بەبێ جیاوازی ئاینى و نەتەوەیی خزمەتکاری هەموولایەک دەبین.
له كۆتاییدا پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەرز و پیرۆز بێت یادی لەدایكبوونی فەخری كائینات حەزرەتی (محمد) ﷺ.
جێی باسه سبه‌ی دووشه‌م كه ده‌كاته ڕێكه‌وتی 12ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی 1443ی كۆچی، یادی ڕۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵایه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له شاری هه‌ولێر له دێر زه‌مانه‌وه و له‌سه‌رده‌می سوڵتا موزه‌فه‌ری حاكمی پێشووی شاری هه‌ولێر یادی ئه‌و ڕۆژه به‌رز ڕاگیراوه، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و ڕۆژی كردۆته پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.