دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه، هاوپه‌یمانی نه‌سڕ به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا باسی له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به هێرشكردنه سه‌ر شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی كردبوو ، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له ووتارێكدا وه‌ڵامی حه‌یده‌ر حه‌بادی ده‌داته‌وه و به كه‌سێكی مجریم و شكست خواردوو ناوی ده‌بات.
له‌ووتاره‌كه‌یدا ، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت: هەندێ جار وا پێویست دەکات ئاوڕێ لە ڕابردوو بدەینەوە، تاوەکو بۆ ئێستا‌و داهاتومان سودی لێوەربگرین، بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کێ لاپەڕە ڕەشەکانی خۆی هەڵدەداتەوەو شانازی بە تاوانە قێزەونەکانیەوە دەکات، ئەویش (عەبادی مجریم) ە یادی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر دەکاتەوەو وەک پاڵەوانی عەرەب، خۆی نیشان دەدات بە شانازیەوه باسی دەکات.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان راشیدهگهێنێت: له دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن (عەبادی) عیراقی لەبەریەک هەڵوەشاند و وەجاخی عەلی حەسەن مەجید و سەدام ی روشن کردەوە، گەوڕەتڕین تاوانێک لە دوای رژێمەکانی عیراقەوە ئەنجام درابێ عەبادی پەروەردەی دەستی ئینگلیزەکان و بەریتانیا، ڕووی تاوان بارانی سەرانی یەک لە دوای یەکی عیراق یان سپی کردووە و پەلاماری هەرێمی کوردستانیان دا‌و دەیان پێشمەرگەیان شەهید و بریندار کرد، بە چەک و تانک و زرێ پۆش و هەمەڕی ئەمریکی پەلاماری کەرکوک و داقوقیان دا‌و سەدان خانویان له دوز خورماتو لەگەڵ خاک تەخت کرد، مزگەوت و نەخۆشخانە و جێگا پیروزەکانیان وێران کرد و ڕوی تاوان بارانی مێژوویان سپی کردەوە.
ده‌شڵێت: دوای چوار ساڵ عەبادی مجریم به سەرکەوتن قارەمانێتی بۆ خۆی وەسفی ئەکات، بۆیە ئێمەش وەبیریان ئەهێنینەوە ئەو ڕژێمانەی پێش ئەوان سەرۆکەکانی عیڕاق چیان بەسەر هاتوە، چارەنوسی عەبادی و ئەوانەی وەک ئەو مجریمەش چارەنوسیان لەوان باشتر نابێت هەر بۆیە خەڵکی عێراق سزای عەبادیان دا، چون سیاسەتی کوشتن و بڕینیان ڕەد کردەوە، خەڵکی عێراق ساڵەهای ساڵە تینوی ئازادی و دیموکراتی و پێکەوە ژیانی سیاسین نەک بەکارهێنانی هێز بۆ شەڕو کوشتار.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: من پیشتریش باسم کردوە نەئەبوو تاوانبارێک کە دەستی به خوێنی کورد سوره به تایبەتی مجریمێکی وەک عەبادی له دوای تاوانەکان، ڕێگای بدرێ برینەکان کە ساڕ‌ێژ نەبووە بیکولێنێتەوە، مێژوو بۆ سەدانی وەک عبادی سەلماندووە، هەر کاروانێک بۆ ئازادی بڕوانێ کەم بن یان زۆر هەر دەگەن بەخۆر، مێژووش لەسەرەنوێلکی مێژوودا فڕێیان دەدات.
له 16 ى ئۆكتۆبه‌ری 2017 ، باڵێكی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوكاری حكوومه‌تی عێراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كات و میلیشیاكانیان كرد كه هێرش بكرێته سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی خاكی كوردستان ، كه به‌هۆی ئه‌و ئاسانكاری و هاوكارییه‌ی ئه‌و لایه‌نه كوردییه پێشكه‌شی حكوومه‌ت و میلیشیاكان كرا، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی 51 % ى خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست بدرێت و نزیك به 200 هه‌زار خێزانی كورد ئاواره‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم بوون و ژماره‌یه‌ك له‌خه‌ڵك و پێشمه‌رگه و چین و توێژه‌كانی دیكه به‌هۆی ئه‌م رووداوانه‌وه بووونه قوربانی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.