حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕی 116 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له چوار قوڕنه جێ به‌جێ ده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه:
پڕۆژەیەکی کارەبا بە بڕی 116 ملیۆن دینار لە چوارقوڕنە جێبەجێ دەکرێت ، راشیدهگهیهنن: پرۆژەی راکێشانی فیدەرێکی نوێ لە وێستگەی چوارقوڕنەوە بۆ سنووری گوندەکانی (کانی ماران، گردجان، قەمتەران، قەرەنیاغا) جێبەجێ دەکرێت کە چەند ساڵێکە بەهۆی گەورەبوون و فراوانبوونیانەوە کێشەی بارزۆریی فیدەرەکەیان هەیە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: بڕیارە پرۆژه‌كه لە ماوەی 40 رۆژدا تەواوببێت و بەتەوابوونیشی کێشەی بارزۆریی کارەبای ئەو گوندانە چارەسەر دەبێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.