Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 07:57

یه‌کێتی زانایان: یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ) تایبەتمەندی خۆی هەیە

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی مه‌ولود و یادی له‌ دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی  حه‌زره‌تی محه‌مه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێت په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌. 

یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی مه‌ولوود پڕ بەدڵ پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و كوردستانیان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین، هه‌زاران درودو سڵاویش بۆ گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌نێرین، كه‌ بووه‌ مایه‌ی ره‌حمه‌ت بۆ هه‌موو دونیا‌و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی.

راشیده‌گه‌یه‌نن: مانگی مەولوودو یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی تایبەتمەندی خۆی هەیە لای گه‌لی كوردی موسڵمان، ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و وەفاداری و پابەندی و پێگەی ئەو زاتە پیشان دەدات، بۆیەش ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ خه‌ڵك به‌جۆش‌و خرۆشه‌وه‌، به‌خێرو ئاهه‌نگ‌و خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولود‌و سه‌ڵه‌وات، پێشوازی ئەم یادە دەکەن.
ئێمه‌ له‌ قوناغێك داین پێویستمان به‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ژیان و ئه‌زموون‌و مێژووی سه‌روه‌رمان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌به‌هاو رەوشتە باڵاكان‌و هەنگاوە مرۆییه‌ گرنگه‌كان دانه‌بڕێین‌و، په‌ره‌ به‌ پێشكه‌وتن‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و هه‌وڵی قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی‌و هاوكاری‌و یه‌كتر قه‌بوڵ كردن‌و رێزگرتنی یه‌كتر بده‌ین.

ده‌قی په‌یامی یه‌كێتی  زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان: 

 بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ) سورة الأنبياء:107

بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی مه‌ولوود پڕ بەدڵ پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و كوردستانیان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین، هه‌زاران درودو سڵاویش بۆ گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌نێرین، كه‌ بووه‌ مایه‌ی ره‌حمه‌ت بۆ هه‌موو دونیا‌و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی.
مانگی مەولوودو یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی تایبەتمەندی خۆی هەیە لای گه‌لی كوردی موسڵمان، ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و وەفاداری و پابەندی و پێگەی ئەو زاتە پیشان دەدات، بۆیەش ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ خه‌ڵك به‌جۆش‌و خرۆشه‌وه‌، به‌خێرو ئاهه‌نگ‌و خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولود‌و سه‌ڵه‌وات، پێشوازی ئەم یادە دەکەن.
ئێمه‌ له‌ قوناغێك داین پێویستمان به‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ژیان و ئه‌زموون‌و مێژووی سه‌روه‌رمان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌به‌هاو رەوشتە باڵاكان‌و هەنگاوە مرۆییه‌ گرنگه‌كان دانه‌بڕێین‌و، په‌ره‌ به‌ پێشكه‌وتن‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و هه‌وڵی قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی‌و هاوكاری‌و یه‌كتر قه‌بوڵ كردن‌و رێزگرتنی یه‌كتر بده‌ین.
هیوادارین له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده‌ پيرۆزەدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ‌ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌‌و وه‌ك ئه‌ركێكی  ئیسلامی و ئینسانی‌ بایه‌خی زیاترو هه‌نگاوی باشتر به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بده‌ین‌و ئاكارو ره‌وشته‌ به‌رزه‌كانی له‌هه‌ڵسوكه‌وتی خۆمان به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین، گرنگه‌ زانستیانه‌و بە تێگەیشتنی دروست زیاتر په‌یامه‌كانی ئه‌و زاته‌ بۆ خه‌ڵك شیبكه‌ینه‌وه‌‌و لێبورده‌یی‌و مه‌رحه‌مه‌ت‌و به‌خشنده‌یی ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پیشان بده‌ین.
جارێكی تر ئه‌و یاده‌ به‌رز راده‌گرین‌و پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین‌و، ئومیده‌وارین خوای گه‌وره‌ ئه‌م یاده‌ بكاته‌ مایه‌ی خێر بۆ گشت مرۆڤایەتی و بەتایبەتی کوردو كوردستان. 

                  مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان 
11ى رەبيعى یه‌‌كه‌مى 1443 كۆچى
17ی تشرينى یه‌‌كه‌مى 2021 زايینى

http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=6618

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.