Erbil 3°C چوارشەممە 29 کانوونی دووەم 23:38

له‌خولی نایابی عێراقدا زاخۆ سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی زاخۆ سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌ هه‌فته‌ی چواره‌می خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق به‌ده‌ستهێناو به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدای میوانی برده‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی سێ خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان ئه‌مجه‌د وه‌لید گۆڵێكی بۆ زاخۆ تۆماركرد، چوار خوله‌ك دواتر، یاریزان محه‌مه‌د جه‌واد گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا.
 له‌و لاشه‌وه‌ یاریزانی پیشه‌گه‌ری نێیجیری، ساموێل ئیكۆ ئۆجۆ تاكه‌ گۆڵی ئه‌مانه‌ی به‌غدای له‌ خوله‌كی سی و هه‌شت تۆماركرد، یانه‌ی زاخۆ هیچ یاریه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق نه‌دۆڕاندووه‌و به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یانه‌كه‌ له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یشته‌ ده‌ خاڵ، ئه‌مانه‌ی به‌غداش به‌ چوار خاڵ له‌ پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.