له هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له یاری لوتكه‌دا، كاتژمێر ده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ڤالێنسیا ده‌كات.
له‌م وه‌رزه‌دا بارسێلۆنا به بارودۆخێكی خراپ تێده‌په‌ڕێت كه ئه‌مه‌ش ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنه‌ره هۆڵه‌ندیه‌كه‌ی خستۆته ژێر فشاره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئیداره‌ی یانه‌كه متمانه‌ی بۆ كۆمان بۆ به‌رده‌وام بوونی له پۆسته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه.
یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری ئه‌م شه‌و سازكرد‌و ته‌واوی ئه‌و یاریزانانه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو په‌یوه‌ندیان به هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانیان كردبوو، گه‌ڕانه‌وه ڕیزی بلاوگڕانا، ئێستاش بارسێلۆنا خاوه‌نی دوازده خاڵه‌و له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و یاریه‌كی دواخراوی ماوه، ڤالێنسیاش به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كان و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی هه‌شته‌م و له‌پێش بارسا دێت.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕۆناڵد كۆمان ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامه خراپه‌كانیان له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا، به‌ڵام هێشتا هیواكانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خوله‌كه له‌ده‌ست نه‌داوه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تیپه‌كه‌یان و گرنگیدان به توانای یاریزانان، كۆمان ئاشكراشی كرد كه باری ته‌ندروستی یاریزان ئانسۆ فاتی زۆر باشه‌و هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی، به‌ڵام هێشتا بڕیاری نه‌داوه له‌م یاری به‌شداری پێده‌كات یاخود نا.
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا میوانداری ڤاڵێنسیا ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.